به‌دوای بانگهێشتی گشتی خه‌ڵك و خوێندكاران بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چه‌ندین شاری ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاسبكاران و بازاڕیانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، مهاباد، سه‌رده‌شت، پیرانشار، كرماشان، شاری ڕه‌ی به داخستنی دووكانه‌كانیان سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و هێرش بۆ سه‌ر قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی شاهیدی ئه‌رده‌بیل وگیان به‌ختكردنی خوێندكارێك نیشاندا. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردووش شاره‌كانی تاران،یه‌زد، دزفوول، ئه‌راك، میرجاوه، بۆكان، مه‌ریوان، لالی له‌خووزستان و مهاباد گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕ و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بووه.