ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ مانگی به‌فرانبار، بازاڕیانی و كاسبكارانی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، بۆكان و ئابدانان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران و له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، بڕیار بوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س، ئێرانیان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات مان بگرن و پاشان خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته ئێرانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له زیاتر له ٩٠ شاری جیهان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و ئێعدامی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بازاڕیانی شاره‌كانی كوردستان په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.