به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای هاوئاهه‌نگی و هاوپشتی كرێكارانی نه‌وت بۆ مانگرتنی سێ ڕۆژه له ٢٧ی به‌فرانباره‌وه بڵاوكرابۆوه، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی نه‌وت له شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌سیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هواڵه، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی نه‌وتی ئاغاجه‌ری، شیركه‌تی نه‌وت و گازی چشمه‌خۆشی دیهلۆڕان، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی نه‌وتی ئه‌هواز، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئیلام و پێرسۆنێلی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی شیراز په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن گشتیه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌و ده‌رهاتنی گه‌لاڵه‌ی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی وه‌زاه‌رتی نه‌وت، پێدانی مابه ته‌فاوه‌ته‌كان، وه‌لانانی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداختی مه‌زایای تایبه‌ت، وه‌لانانی باج له‌سه‌ر حه‌قدسته‌كان، چوونه‌سه‌روه‌ی حقووق و مه‌زایا، پێدانی پاداشی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و ده‌رمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی خانه‌نشینین.