ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی گرووپی سه‌نعه‌تی فوولادی خووزستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، بڕیار بوو كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببن. تا ئێستا كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پارسی جنووبی، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ئابادان، شیركه‌تی فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی عه‌سه‌لوویه، كرێكارانی پترۆشیمی بووشێهر، كامیۆندارانی به‌نده‌ر عه‌باس، ڕێزوانشار، مه‌روده‌شت و یه‌زد په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه به‌رینتر دبێت.