کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی مانگرتنی تانكه‌ره‌كانی پاڵاوگه‌ی ئابادان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و په‌ویوه‌ست بوون به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

ئه‌و تانكه‌رانه‌ كه‌ سه‌ربه‌ به‌شی خسووسی و به‌شی پاڵاوگه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م گه‌یتی ١٨ی پاڵاوگه‌ی ئابادان(ویزگه‌ی ٥ی گه‌ڕه‌كی قودس) ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ وه‌رگرتنی بارنامه‌كانیان خۆیان بوارد، به‌پێی زانیارییه‌كان، بارنامه‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ به‌نزینی یۆرۆ چواره‌ كه‌ ئه‌بێ بۆ كه‌ڵانشاره‌كانی ئێران بگوازرێته‌وه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا تا به‌ ئه‌مڕۆ كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌، به‌نده‌رعه‌باس، ئابادان و بووشێهر و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی كه‌نگان و كرێكارانی لووله‌سازی ماهشه‌هر و فوولادی نه‌یریز په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و هێشتا به‌رده‌اومن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شاری بۆكان

-

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

-

خۆپیشاندانی كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی

-

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-