کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینی شه‌ڕی چه‌كداری له‌ كرماشان

ده‌ستپێكی كه‌مپه‌ینی شه‌ڕی چه‌كداری له‌ كرماشان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی شۆڕشگێڕی كرماشان كه‌مپه‌ینێكیان له‌ ژێر ناوی ده‌ستپێكی شه‌ڕی چه‌كدای دژبه‌ كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێكرد و سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان هۆشداریان دایه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ نه‌مایشكردنی چه‌ك و چۆڵه‌كانیان هۆشداری ده‌ده‌نه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ڕایاده‌گه‌ینن كه‌ ئه‌گه‌ر “سامان و یاسین” و هه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌سێداره‌ بدرێت ئه‌وا شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌زه‌یان به‌ هیچ هێزێكی ڕژیم دا نایێت. شایانی باسه‌ كه‌ پێتشریش خه‌ڵكی ئابدانان ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌یان له‌ وڵامی سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر “سوونیا شه‌ریفی” دا ده‌ستپێكردبوو و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ناچاربوو ئازادی بكات.