به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی به‌شی هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ی موسافیر له ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاره‌كانی جێگری هاتووچۆی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبان بۆ شۆفێرانی ئۆتوبووس، خاون ئۆتوبووس و شیركه‌ته گه‌شتیارییه‌كان كارزارێكی ئینته‌رنێتیان به‌ڕێخستووه.
به‌شێك له ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و كه‌سانه به نیسبه‌ت به‌خشنامه ده‌ركراوه‌كانی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبان بووه كه ئاسته‌نگییه‌كی زۆری له‌به‌رده‌م پیشه و مه‌عیشه‌تیان ساز كردووه. پێرسۆنێلی به‌شی هاتووچۆ خوازیاری دیاریكردنی كرێ به پێی ژماردنی كیلۆمتر و نوێكردنه‌وه‌ی ناوگانی هاتووچۆ بوون. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كارزاره ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ڕاده‌ستكردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و شیركه‌تانه كه هه‌ڵه‌یان كردووه بۆ ده‌زگای قه‌زایی نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته پێچه‌وانه‌ی مه‌رامنامه‌ی ڕێكخراوی ڕێگه‌وبانه.