ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جاریكی تر شه‌ڕ له نێوان عه‌ره‌بستانی سعوودی و حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن هاته ئاراوه و چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوولا كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی عه‌ره‌بستان سعوودی و حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن هاتۆته ئاراوه و به هۆیه‌وه چوار سه‌ربازی عه‌ره‌بستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماریكی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگایی ئاماژه‌یه كه پاش ئاگربه‌ستی نێوان عه‌ره‌بستان سعوودی و حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوان ئیسڕاییل و حه‌ماس، حووسیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستان.