ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”، خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ڕه‌شت، كه‌ره‌ج، تاران و ئیسفه‌هان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتن، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی ئێران دا، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان و ڕه‌شت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. به‌پێی دوایین زانیاری له مه‌یدانی ئینقلابی تاران و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ڵگه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.