کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكردنی مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران مانگرتنیان ده‌ستپێكردووه‌ و كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخست، هه‌روه‌ها خوێندكاران له‌ زانكۆكانیته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران و زانكۆی پزیشكی ته‌ورێز ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

به‌پێی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران مانگرتنی گشتیان ده‌ستپێكرد و نه‌چوونه‌ سه‌ر كلاسه‌كانیان و زۆربه‌ی زانكۆكانی ئێران په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه‌ بوون و ڕایانگه‌یاندووه‌ تائه‌و كاته‌ی هاوڕێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان ئازاد ده‌كرێن درێژه‌ به‌مانگرتن ئه‌ده‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خوێندكارانی زانكۆیته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران ئه‌مڕۆ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هاوڕێكانیان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان له‌ ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی دیكه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بندكراوان و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-