ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ“ی سه‌وڵاوا، له لایه‌ن دادگای گشتی ئه‌و شارستانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ“ی سه‌وڵاوا به ناسناوی “جبره‌ئیل فه‌تحی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “محه‌ممه‌د ئه‌نوشیروان” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی پێشوه‌خته‌ی نه‌ورۆز له لایه‌ن دادگای گشتی شارستانی سه‌وڵاواوه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمه پێشوه‌خته‌كانی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها ٨“ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنان، له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت لێپرسینه‌وه‌یان لێ کراوە و هەندێکیشیان دەستـبەسەرکراون .