ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیشانگای به‌رهه‌می كشتووكاڵی له شاری پاریس كراوه‌ته‌وه و ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌ردانی ئه‌و پیشانگایه‌ی كردووه، له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، سه‌دان كه‌شاوه‌رزی ناڕازی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌وڵه‌تیان هوو كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. شایانی باسه كه كه‌شاوه‌زرانی ئورووپایی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و گۆڕانكاری له سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپان.