ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناوچه‌ی ناكۆكی “قه‌ره‌باغ” له نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، بۆ جارێكی دیكه شه‌ڕ هاته ئاراوه و چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوولا كوژران و برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئازه‌ربایجان، به‌هۆی تۆپبارانی ئه‌رته‌شی ئه‌رمه‌نستان له ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغ”، چه‌ند سه‌ربازیان كوژران و برینداربوون و هێزه‌كانیان له وڵامدا بنكه و باره‌گاكانی ئه‌رته‌شی ئه‌رمه‌نستانیان بۆردوومان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان ئاماژه‌یان به زیانه‌كانیان نه‌كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش له ساڵی ٢٠٢٠ی زاینی‌دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش حه‌وتوو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌ر دوو لا ڕوویدا و ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان ناوچه‌ی “قه‌ره‌باغی” به ته‌واوه‌تی داگیركرد.