ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٥ دێهیاری ناوچه‌ی نه‌مشیری بانه له ناڕه‌زایه‌تی به وڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دێهیارییهكانی ناوچه‌ی نه‌مه‌شیری بانه له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و بایه‌خ نه‌دان به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ناڕازین و به‌دواداچوونه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ دێهیار به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.