کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی زه‌مزه‌می ئازه‌ربایجان دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرتووه‌. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ بێكاركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی بوون.