کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فریكۆی سیرجان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فریكۆی سیرجان

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فریكۆی سیرجان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فریكۆی سیرجان له‌ ئاست نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه‌ له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.