ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له شارستانی شووش، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی شووش له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.