کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی “شێركۆ حیجازی” به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌قز

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شێركۆ حیجازی به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی

“شێركۆ حیجازی”، بەرپرسی دەستەی تۆپی پێی سەقز و یەکێک لە چالاکە مەدەنییە ناسراوەکانی ئەم شارە، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەكان، ناچار بووە دەست لە پۆستی سەرۆکی دەستەی تۆپی پێی سەقز بکێشێتەوە.

“شێركۆ حیجازی” لە سەروبەندی ساڵیادی کوشتنی “ژینا ئەمینی” بە توندوتیژی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٩٤ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو، بە ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی، لە پەیجه‌ تایبەته‌كه‌ی نووسیویەتی: زۆرن ئەوانەی بەسەر شاخەکاندا سەردەكەون، بەڵام کەمن ئەوانەی کە لەسەر لوتکەی شاخەکە بوەستن، زۆرن ئەوانە کە مەداڵیای زێڕ بەده‌ست دێنن، بەڵام کەمن ئەوانەی كە شایەنی لە باوەش گرتنن، زۆر كەس بەناوبانگ دەبن بەڵام لە ویژدانی میللەتدا ژیانێکی سەربەرزانەیان نییە.