كۆمیته‌ی به‌دواداچوونی باروودۆخی به‌ندكراوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ خاكه‌لێوه ڕه‌وایه‌تی ده‌ستدرێژه‌ی سێ هێزی لیباس شه‌خسی ڕژیم بۆ سه‌ر سێ به‌ندكراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ته‌ورێزی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان پاش ئه‌وی كۆمه‌ڵێك له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، به‌زۆر ڕووتیان ده‌كه‌نه‌وه و كاتێك سێ كه‌س له به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هه‌ر سێكیان ئه‌به‌نه نێو ئۆتۆمبێلێكی وه‌ن و به شۆكێری به‌رقی هه‌ر دوو پایان سڕ ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ریان. به‌وته‌ی یه‌كێك له قوربانیان، دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی “هەو‌ڵدان بۆ تێكدانی ئاشایشی گشتی” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” مه‌حكووم كردووه و كاتێك به قازیه‌كه ده‌ڵێن كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان، قازیه‌كه‌ش هه‌ڕشه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان لێ ده‌كات.