به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، لانیكه‌م ٧ منداڵی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ له گرتووخانه‌كانی سپای پاسداران ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، قوربانیه‌كان باسیان له ده‌ستدرێژی سێكسی كه‌سانێك كردووه كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه‌یان كردووه و له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان. به‌پێی زانیارییه‌كان، لانیكه‌م دوو كه‌س له‌و ٧ منداڵه له هه‌ینی خوێنینی زاهیدان له ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركراون.