کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی ته‌ورێز

به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ته‌ورێز، سه‌رۆكی زیندان و به‌رپرسی حه‌راسه‌ت به‌پێی وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ نێو كامپیوته‌ره‌كانیان تۆمار كراوه‌، قوربانیه‌كانیان هه‌ڵ ده‌بژێرن و پاش وه‌ختی ئیداری ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

زیندانی ته‌ورێز ١٤ به‌ند و هه‌ر به‌ند زه‌رفیه‌تی ٣٠٠ به‌ندكراوی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌ر به‌ند نزیكه‌ی ٨٠٠ به‌ندكراو ڕاگیراون و زۆربه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌خه‌ون. بۆ هه‌ر به‌ند پێنج حه‌مام هه‌یه‌ و ئاوی گه‌رم به‌رده‌وام قه‌تع ئه‌بێت. ئه‌و زیندانه‌ بۆ ١٨٠٠ به‌ندكراو ئاماده‌ كرابوو به‌ڵام ئێستا له‌ حاڵه‌تی ستاندارد ده‌رچووه‌ و به‌رپرسانی زیندان زه‌رفیه‌تیان بردووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ندكراوانی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند تێكه‌ڵن و جیا نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-