کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی عه‌فرین بۆ سه‌ر كچێك

ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی عه‌فرین بۆ سه‌ر كچێك

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیاوه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌‌ سه‌ر.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه كورده‌ خه‌ڵكی شاری حه‌له‌بی سووریه‌ن و ئێستا له‌ شاری عه‌فرین ده‌ژین به‌ڵام له‌لایه‌ن “سه‌لاح قاسم” فه‌رمانده‌ی گرووپی “جه‌یشی ئیسلام” كه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیایه‌ ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ر. شایانی باسه‌ كه‌ حه‌وتووی ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی گرووپی‌ “سوڵتان سۆه‌لیمان”ی سه‌ر به‌ توركیا به‌ناوی “ئیمشات” ده‌ستدرێژی سێكسی كردبۆوه‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ.