به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرێكی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ناوی “ڕه‌سووڵ” كه قوتابیانی قوناغی سه‌ره‌تایی ده‌گوازته‌وه بۆ مه‌دره‌سه، ده‌ستدرێژه‌ی سێكسی كردۆته سه‌ر ١٥ كه‌سیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له قوتابیان كه تووشی خوێنبه‌ربوون بووه ڕووداوه‌كه بۆ باوكی باس ئه‌كات و سه‌ره‌تا باوكی منداڵه‌كه به‌بیانووی پاراستنی ئابڕۆ له ڕاپۆرت كردنی هه‌واڵه‌كه به‌لای پۆلیسه‌وه خۆی بواردووه به‌ڵام كاتێك پزیشكان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ری، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و شۆفێره تۆمار ئه‌كات و پۆلیس تاوانباره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و دان ده‌نێت به ١٥ تاوانی هاوشێوه كه ئه‌نجامی داوه.