به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه له ئا‌مریكا، له‌ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌ی ڕابردوودا زیاتر له ٦٠٠ منداڵ له ویلایه‌تی “مریله‌ند” له‌لایه‌ن كه‌شیشه كاتۆلیكه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ریان.
“ئانتۆنی بڕاون” دادستانی كوللی “مریله‌ند” له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری ئه‌و ئازاره جنسیانه له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٤٠ بۆ ٢٠٢٠ی زاینی كۆكراوه‌ته‌وه و ١٥٦ كه‌شیشی كه‌لیسای كاتۆلێك له ئه‌یاله‌تی “مریله‌ند” له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر لانیكه‌م ٦٠٠ منداڵ و به پێی تۆێژینه‌وه‌كان ڕێژه‌ی قوربانیان زۆرتره و لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.