کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی چوار چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌لووچ له‌ نه‌هاوند و زاهیدان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی چوار چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌لووچ له‌ نه‌هاوند

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، چوار كرێكاری به‌لووچ له‌ شاره‌كانی نه‌هاوه‌ند و زاهیدان و دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ گوندی سیاده‌كی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندران.

به‌پێی ڕاپۆتی حال وه‌ش، كرێكارێكی به‌لووچ به‌ ناوی “موسلیم مه‌زارزهی” ته‌مه‌‌ن ٢٤ ساڵ له‌ شاری نه‌هاوه‌ند و سێ كرێكارێكی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “مووسا گه‌نگزار”، “محه‌ممد ئیسلام مه‌زارزهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “زاهیر مه‌زارزهی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌ بازگه‌ی پشكنینی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گوندی سیاده‌كی زاهیدان به‌ ناوه‌كانی “بنیامین ئێجباری” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “ئه‌بووبه‌كر ئیجباری” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دا به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.