کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی ١١٤ كه‌س له‌ سمنان و قه‌زوێن

ده‌ستبه‌سه‌كردنی ١١٤ كه‌س له‌ سمنان و قه‌زوێن 2

فه‌رمانده‌ی ئینتزامی پارێزگاكانی سمنان و قه‌زوێن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: ١١٤ كه‌س له‌و دوو ئوستانه به‌ بیانوویهه‌نجارشكێنیله‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سووری دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ٥٤ كه‌س له‌ سمنان و ٦٠ كه‌س له‌ قه‌زوێن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌بووه‌ و هۆكاری به‌ندكران و شێونی ڕاگیرانیان نه‌زانراوه‌. به‌وته‌ی پۆلیس، ئه‌و ١١٤ كه‌سه‌ هه‌نجارشكێنیان كردووه‌ به‌ڵام ڕوون نییه‌ مه‌به‌ستیان له‌و وشه‌یه‌ چییه‌.