کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی لاوێكی كورد له‌ شاری سه‌بزه‌وار

ده‌ستبه‌سه‌كردنی لاوێكی كورد له‌ شاری سه‌بزه‌وار 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی شارستانی جۆغه‌تای به‌ ناوی “مورته‌زا كه‌یوانلوو”، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌بزه‌واره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مورته‌زا كه‌یوانلوو” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.