کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ شیراز

ده‌ستبه‌سه‌كردنی شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ شیراز 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز به‌ ناوی “مه‌حبووب حه‌بیبی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “مه‌حبووب حه‌بیبی” و ناوبراویان له‌ پێش چاوی منداڵه‌ دوو ساڵانه‌كه‌ی به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌هاییه‌ له‌ حاڵكێدایه‌ كه‌ هاوژینی ناوبراو به‌ ناوی “نیگار میساقیان” هێشتا له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه‌ و منداڵه‌ ته‌مه‌ن دوو ساڵانه‌كه‌ی ڕاده‌ستی باوا و نه‌نه‌ی كراوه‌.