ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سه‌دان كه‌سی به گومانی هاوكاری له‌گه‌ڵ جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاكانی ئیسڕائیل، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش ماڵ به ماڵ به‌دوای لایه‌نگرانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له شاری توولكه‌ره‌م گه‌ڕاون و سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها له ئۆردووگای نورشه‌مس له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش ١٢٠ فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی جیهادی ئیسلامی له غه‌زه به ناوی “مه‌مدووح لۆلۆ” له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان ٢ بۆ ٣ كیلۆمتر له سنووره‌كانی ئیسڕائیل پاشه‌كشه‌یان كردووه.