له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی به‌لووچ كه یه‌كێكیان خوێندكاری بواری كۆمپیۆته‌ر بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، خوێندكارێكی بواری كۆمپیوته‌ر به ناوی “عومران گورگیچ” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شه‌قامی خه‌یام ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها لاوێكی دیكه‌ی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “كه‌ریم ئاوا”ی زاهیدان به ناوی “محه‌مه‌د تیره‌گوڵ” كه له ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو بێسه‌روشوێن كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.