کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی‌ دادخوازان له‌ قووچان

ده‌ستبه‌سه‌كردنی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی‌ دادخوازان له‌ قووچان 1

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گوڵان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری قووچان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ڕەزا بەبرنژاد” و ناوبراویان بە بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، “ڕەزا بەبرنژاد”یان لە پەیوەندی لەگەڵ مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە کە “ڕەزا بەبرنژاد” ساڵی ڕابردووش لە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ و نزیك له‌ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای قووچان دەستبەسەر کرابوو. “مێهدی بەبرنژاد”ی تەمەن ٢٢ ساڵ، ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەكانی شاری قووچان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حکوومه‌ت گیانی به‌خت كرد.