کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شارستانی به‌همه‌ئی

ده‌ستبه‌سه‌كرانی دوو هاووڵاتی له‌ شارستانی به‌همه‌ئی 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “داوود حه‌دادی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و “فه‌ردین چیره‌ نژاد” له‌ شارستانی به‌همه‌ئی سه‌ر به‌ پارێزگای كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری دێهده‌شت گواستۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “داوود حه‌دادی” له‌ شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و بزووتنه‌وه‌ی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١ دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كرابوو.