ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، پۆلیسی تورکیا لە ناوچه‌ی “جزیر”ی سەر بە شاری “شڕنا‌خ” هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ری “هه.ده.په” و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی تورکیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی “جودی”، “داغكاپی”، “نور” و گوندی “ده‌یرسه‌كلی” هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان و لەو هەڵمەتەشدا “مەسعود نارت”، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی “جزیر” و چوار کەسی دیکەیانده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و سەرجەمیان گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی”جزیر”.