ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “جه‌واد سه‌جادی ڕاد” به بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له ماڵپه‌ره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “نی‌نا گوڵستانی” هاوژینی ڕاگه‌یاند.
“نی‌نا گوڵستانی” نووسه‌ر و چالاكی مافی ژنان، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢ هاوكات له گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، سه‌رجه‌م حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندرا. “جه‌واد سه‌جادی ڕاد” هاوژینی ئه‌و چالاكوانه، ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ڕه‌شت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شتیان كردووه.