به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی كوڵان، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی پێنج ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ،”مه‌سعوود نیكخاه”، “جه‌بار دووستی”، “مێهدی ته‌فسیری” و “ئارام قادری” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
جێگای ئاماژه‌یه كه شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان بانگهێشتی ته‌واوی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێرانی كرد كه له ڕێوڕه‌سمی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان به‌شداری بكه‌ن. به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم پێش هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار جه‌وی شاره‌كانیان میلیتاریزه كرد و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و سینفیان له شاره جیاجیاكانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “جه‌بار دووستی” و “ئارام قادری” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی “مه‌سعوود نیكخاه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له‌به‌رده‌ستا نییه.