ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لانیکەم پێنج کەسیان بە ناوەکانی “پەریسا سپاهی“ ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “کەویار ئەلیاسی“ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد، “عیرفان زولفی نیا“ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز، “یووسف حەشرەتی“ ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “مەنسوور كانی ڕه‌شی” ته‌مه‌ن ٢٢ و خه‌ڵكی پیرانشاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ناو ماڵێک کە لە گوندی “کارخانە قەند” هەڵکەوتووە دەستبەسەر کراون و دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات گوازراونەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج کەسە و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.