لە ڕێکەوتی ٤ هەتا ١١ی مانگی ڕێبەندان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن‌دا، لانیكه‌م ٢٢ هاووڵاتییان ته‌نیا له ماوه‌ی ٨ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو دەستبەسەرکراوانە خەڵکی شارەکانی “شنۆ، پیرانشار، بانە، بۆکان، سەقز، سنە، مەریوان و جوانڕۆ”ن کە بە گشتی لە هەر شارێکدا لە نێوان ٢ تا ٦ کەس دەستبەسەر کراون و به‌شێكیان چاره‌نووسیان ناڕوون و نادیاره.