بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگەیاند: هێزەكانی بنكەی پۆلیسی “شارەزوور” باندێكی ٩ كەسییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كە بەكارهێنەر و بازه‌رگانی ماددەی هۆشبەربوون.
به وته‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و لە شارۆچكه‌ی “عەربەت” و گەرەكەكانی “هووانە” ، “كانی كوردە” و “سەرچنار” لە شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هۆكاری رسه‌ره‌كی هه‌نارده كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ره بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌نیازه لاوانی باشووری كوردستانیش وه‌كوو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات.