دادستانی توركیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٩١ چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی “هه.ده.په“ی له ١٣ ئۆستانی ئه‌و وڵاته به‌بیانووی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی پشتیوانی له كۆبانی و هاوكاری ماڵی “یه.په.گه” ده‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادستانی باڵای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ٩١ كه‌سه به تۆمه‌تی “یارمه‌تی ماڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل” له كۆبانی و (هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی “پ.ك.ك“) ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی “هه.ده.په” له ١٣ ئۆستانی توركیان.