به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، لەماوەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان، زیاتر لە ٤٨٨ کەس لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، کە ١٧٣ کەسیان منداڵن.
لە باکووری کوردستان و تورکیا جەژنی نەورۆز بە دروشمی “کات کاتی سەرکەوتنە” لە ٥٠ شار و شارۆچکە پیرۆزکرا، تەنها لە ئامەد نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کردبوو.لە “ئامەد” زیاتر لە ٣٠٠ کەس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، کە ١٥یان منداڵن، لە شارەکانی “ئایدین“، “قوونیه“، “مێردین“، “شرنا‌خ“، “ئەدەنە“، “ئیستانبوول“، “تەکیرداغ“، “گەبزە“، “وان“، “ئاگری” و “گەڤەر“یش به دەیان کەسی دیكه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.