ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی توركیا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا لانیكه‌م ٣٠ لایه‌نگری (هه.ده.په) له شاری “بۆدرووم“ی باكووری كوردستان به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “په.كه.كه” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵ و به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له شاره جۆراوجۆره‌كانی باكووری كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به سه‌دان كه‌سیان ته‌نیا به بیانووی به‌شداری له مه‌راسێمی نه‌ورۆز و له ژێر ناوی هاوكاری له‌گه‌ڵ “په.كه.كه” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه چاره‌نووسی به‌شێكیان نادیاره.