لە ماوەى دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی تورکیه لە شارى وان هەڵیانکوتاوه‌ته سەر چەندین ماڵ و لانیكه‌م ٢٤ کەسیان بە تۆمەتى ئەندامه‌تی له “کۆمەڵەی ئازادی گەل” لە ساڵی ٢٠١٥ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه زۆرینەىان ژن و تەمەنیان لەسەرووى ٦٥ ساڵەوەیە.
داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکیه بە تۆمەتى “کارکردن لە کۆمەڵەی ئازادیی گەل” لە ساڵی ٢٠١٥، سکاڵای دژی چەندین هاوڵاتی کوردى دانیشتووى شاری وان لە باکورى کوردستان تۆمارکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسی تورکیه دەستی داوه‌ته هێرش بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان و کەسانى مەدەنى. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌ندین ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “دایكانی ئاشتی” له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.