ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، پۆلیسی توركیا ١٦ هاووڵاتی كوردی ئه‌و وڵاته‌ی كه له ڕۆژی جیهانی كرێكار له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ گورانی كوردیی شایی و خۆشیان ده‌ربڕی بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و ١٦ هاووڵاتییه‌یان به تۆمه‌تی “بانگه‌شه بۆ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه پۆلیسی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌قسیم و ٥٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.