ئێوارەی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، سوپای تورکیا لە ناوچەی برادۆستی هه‌رێمی كوردستان ١٢ هاوڵاتییان ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵ و ئه‌سپه‌كانیان كۆشتووه.
بە پێی زانیاریەکان هێزه‌وكانی ئه‌رته‌شی توركیا به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ئه‌و ١٢ هاووڵاتییانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆحێیه‌كان، ئه‌و ١٢ كه‌سه خه‌ڵكی گونده‌كانی “دیلا”، “مالماڵۆك” و “مه‌یدان”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان له پارێزگای هه‌وڵێرن. شاهید حاڵانی ڕووداوەکە ئەوەیان ئاشکرا کرد کە كۆمه‌ڵێك له‌و هاووڵاتییان چوونه‌ته ئه‌و ناوچه بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهاریەکان، بەڵام سوپای تورکیا ڕێگه‌یان نه‌داوه و ته‌قه‌یان لێكردوون و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌سه‌پ و ئاژه‌ڵه‌كانیان كوژران و ١٢ كه‌سیان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.