له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، میدیاكانی توركیا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ١١ سیخوڕی كۆماری ئیسلامیان له‌و وڵاته بڵاو كرده‌وه كه چه‌ندین تاوانی تیرۆر و ڕفاندی دژبه‌رانی ئه‌و ڕژیمه‌یان ئه‌نجام دابوو و له‌م دوایانه‌ش هه‌ڵی ڕفاندنی نه‌یارێكی دیكه‌یان دابوو كه پلانه‌كه‌یان ئاشكرا و له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌منییه‌تی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
لەم پیلانەى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامى کە لە شارى “زانگولداک“ى نزیک شاری “مووش“له باکوورى تورکیائهنجام دراوه، دادوەرێکى دادگاى “ئەنادۆڵوو“ى ئیستانبوڵ و خاوەن کۆمپانیایەکى بەرگرى و چەند سەرهەنگى خانەنشین و چەند ئەفسەرێکى پۆلیس و تەنانەت ئەفسەرێکى چینى لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانى تورکیە دەستبەسەر کراون کە هەموویان لە پلانەکەى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامی‌دا بوون.ماوەیەک له‌وه پێش ئیتلاعاتی ڕژیم ویستیان ئەرتەشییەکى ئێرانى بە ناوى “میهرداد ئابدارباشى” لە شارى وان بڕفێنن بەڵام سەرنەکەوتن و لەو چوارچێوەیەشدا هەشت کەس دەستبەسەر کران کە دوویان سیخوڕ‌ى کۆمارى ئیسلامى بوون.لە ساڵى ٢٠٢٠یشدا“حەبیب شەعب” دامەزرێنەر و ڕابەرى پێشووى “تەڤگەڕى ئەهواز” لە ئەستەنبوڵ ڕفێندرا و لە ساڵى ٢٠١٩ـیش ئەندازیارێکى ئەرتەشى ئێرانى بە ناوى مەسعود مەولەوى وەردنجانی لە ئێستانبوڵ تیرۆر کرا.