ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شاری “ئادانا” ١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نییان به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شاره كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا، له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار و به‌ڕیوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له ناوچه جیاجیاكانی باكووری كوردستان، هه‌ر ساڵه ڕژیمی فاشیستی توركیا به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ (په.كه.كه) شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان ده‌ستپێده‌كات و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا به ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی “ماردین”، “دیاربه‌كر”، “وان”، ئاگری” و “ئستانبوول” و “ئه‌زمیر” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.