به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “سه‌باح ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر دووكانی میكانیكی “سه‌باح ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له شه‌قامی كارئامووزی و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی سه‌باح ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.