ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” خەڵکی گوندی “مەڵقەرەنی” سه‌ر به شاری سەقز، بۆ جارێكی دووهه‌م لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاوووڵاتییە و پاش بێڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.