هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “هاشم مۆرادی” كه زستانی پار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
“هاشم مۆرادی” خه‌ڵكی گوندی “شین ئاوێ”ی سه‌ر به پیرانشاره و ساڵی پار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازادكرابوو. دواجار ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبه‌جێ كرانی حۆكمه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.