ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییهكی خهڵكی شاری شنۆ به ناوی “سەلاح بەهرامیان”، دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
“سەلاح بەهرامیان” تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوندەوێڵە”ی سهر به شاری شنۆیه كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگی خاکەلێوەی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.